بەوێنەوە... شەپۆڵی ئاوارەكانی حەویجە بەرەو كەركوك بەردەوامە
بەشێکی زۆری خەڵکی حەویجە لە دەست زوڵم و زۆری رێکخراوی تیرۆریستی داعش رادەکەن و پەنا دەبەنە بەر سنوورەکانی پارێزگای کەرکووک و ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە.
بەرپرسانی پێشمەرگە دەڵێن ئەم ئاوارانە لەلایەن رێکخراوە جیهانییەکان یارمەتی نادرێن و تواناکانی هەرێمی کوردستانیش سنووردارە.
ئاوارەکان هاوکات لەگەڵ ئەوەی داوای یارمەتی دەکەن بەسەرهاتەکانی خۆیان لە دەست داعش دەگێڕنەوە.
يه‌كێك له‌و ئاواره هه‌ڵهاتووانه‌ى دەست داعش كه له حه‌ويجه‌وه هاتبوو به‌ناوى ليلى محه‌مه‌د دەڵێ "له كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى دوێنێوه له حه‌ويجه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون، ئه‌مڕۆ دواى نيوه‌ڕۆ گه‌يشتووینەته سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه. حه‌ويجه خه‌ريكه به‌ته‌واوى چۆڵ ده‌بێت. ده‌رمان و خواردن و نه‌خۆشخانه و هيچ شتێك له‌و قه‌زايه نه‌ماوه".
ئه‌و گوتى "به‌شێك له خه‌ڵكى حه‌ويجه هه‌ڵدێن بۆ گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ويجه و به‌شێكى ديكه‌ش بۆ سنووره‌كانى پێشمه‌رگه چونكه داعش هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگير بكات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئازادى ناكات.
