گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دژی پەیەدە خۆپیشاندانیان کرد

گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دژی پەیەدە خۆپیشاندانیان کرد
هێزەکانی ئاسایشی پەیەدە بەر بووەتە گیانی ئەندامانی ئەنەکەسە و خەڵکی ئاسایی (سڤیل) و، کۆمەڵ‌کۆمەڵ دەیانگرن! جا بۆیە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان کردووەتە خۆپیشاندان.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان، خەڵک لە شارەکانی قامیشلو، دێرک، گرکێلەک و عامودا، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە حاند ئاسایشی پەیەدەدا، ئاخر ٣٤ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ـ سووریا (ئەنەکەسە) و، کۆمەڵێ هاووڵاتیی لاشەڕیش دەستگیر کردووە.

ئاژانسی فرانس‌پرێس له‌ زمانی په‌یامنێره‌که‌ی قامیشلۆیانەوە، ڕایگه‌یاند، ده‌ستگیرکردنی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه‌ ناڕه‌زاییی نێوده‌وڵه‌تیی لێ که‌وتووه‌ته‌وه ‌و چه‌ندین گروپ داوای ناڕه‌زایەتیکردن و خۆپیشاندانیان کردووه‌.



فرانس‌پرێس-
Top