دوو هەزار تانكه‌ری سلێمانی بێ کارن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له دوو هه‌زار تانكه‌ری سلێمانی ئه‌وانه‌ی پێشتر سووته‌مه‌نیان ده‌گواسته‌وه، ئێستا بێ ئیشن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/8/2016 غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له پارێزگای سلێمانی زیاتر له دوو هه‌زار ته‌نكه‌ر بێ ئیش و كارن، ئه‌وه‌ش به هۆی جیاوازی كه له نێوانی ته‌نكه‌ره‌كانی پارێزگای سلێمانی و تانكه‌ره‌كانی ئێران".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، گوتیشی :"له ته‌نكه‌ره‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ مه‌نه‌فێس پشكنین له مه‌رزی په‌روێزخان كه نایاساییه 50 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، بۆ بارنامه له مه‌رزی ئێران 380 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، بیمه‌ی ته‌نكه‌ره‌كه كه له مه‌رزی ئێران وه‌رده‌گیرێت 38 هه‌زار دیناره، به‌ڵام ته‌نكه‌ره ئێرانییه‌كان مه‌نه‌فێس پشكنین له مه‌رزی په‌روێزخان كه نایاساییه 50 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، جگه له‌وه هیچ پاره‌یه‌كی تریان لێ وه‌رناگیرێت، كه‌چی تهنكهركانی سلێمانی 400 دۆلار زیاتر ده‌ده‌ن به مه‌رزه‌كانی ئێران و عێراق، كه ئه‌میش وای كردووه هیچ قازانجێك نه‌كه‌ن، به تایبه‌تی كه نرخی نه‌وت دابه‌زیووه".
