پەکەکە و پەیەدە دەیانەوێ ناوبانگی کورد لەکەدار بکەن
وه‌یسى سه‌عید چالاكى بوارى مه‌ده‌نى له سۆرانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره ده‌كه‌ین له ڕۆژئاواى كوردستاندا؛ هه‌روه‌ك پێشتریش زۆر جار كردوومانه؛ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ نانه‌وه‌ى شه‌ڕى كوردكوژى كه مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه. به تایبه‌ت ئێستا له‌م قۆناغه‌دا جیهان به چاوێكى پڕ له ئومێده‌وه سه‌یرى كورد و پاشەڕۆژەکەی ده‌كات له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا؛ دەبێ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌موو پارچه‌كان، به تایبه‌ت له ڕۆژئاواى كوردستاندا ده‌ستى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ یه‌كترى درێژ بكه‌ن، تا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرفتەدا زاڵ ببن."
(وه‌یسى ) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى لەو چه‌ند ڕۆژەدا بینیمان له سیاسه‌تى په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان، جێگاى سه‌ره‌نج و نیگه‌رانى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه كه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوازێك بێت حوكمى خۆسه‌پێنى له ڕۆژئاواى كوردستان په‌یڕه‌و بكه‌ن! خۆی واقعێك هه‌یه ده‌بێت هه‌موومان بڕوامان پێ هه‌بێت كه له به‌ڕێوەبردنى به‌شه‌كانى كوردستاندا هاوبه‌شمان هه‌بێت و، هه‌موومانیش كوردین؛ زۆر ئاساییه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى كورددا حزب و لایه‌نە سیاسییەکان واز له هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بێنن و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى كوردستان ڕه‌چاو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێین؛ هه‌نگاوه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) ئێستا جێگاى دڵخۆشى هه‌موومانه بۆ گشت پارچه‌كانى تریش؛ جا هه‌ر كاروكرده‌وه‌یه‌كى په‌یه‌ده به‌رامبه‌ر هه‌ر حیزب و لایه‌نێكى سیاسى ڕۆژئاواى كوردستان جێگاى نیگه‌رانى و مه‌ترسییه و به زیانێكى زۆر گه‌وره بۆ كورد و ناوبانگى كورد دەشکێتەوە؛ بۆیه پێویسته په‌یه‌ده و په‌كه‌كه به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كەکەى خۆیاندا بچنه‌وه كه ته‌نها خزمه‌ت به دژمنانى كورد ده‌كات؛ وەک ڕۆژی ڕووناک بە كاروكرده‌وه‌یاندا دیارە ده‌ستێكى ده‌ره‌كى و ئه‌جێنداى دژمنانى كوردیان له‌پشتەوەیه".
(كامى كه‌مال) لە شارى هه‌ولێرەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند :"پەکەکە و په‌یه‌ده بەهێز بوونی كوردستان و پارتیى بە ئەگەری لاواز بوونی خۆی دەبینێت و دەست بۆ هەر کارێکی نابەجێ و هەڵە دەبات کە زیان لە پارتی بدات و بۆیشی گرنگیش نییە چی بەسەر گەلی کورددا دێت و چ مێژوویەکی ڕەش بۆ خۆی تۆمار دەکات، چونكه پەکەکە باش لەوە تێدەگات دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی واتە دروستبوونی هێزێکی دیپلۆماتیک و ئابووریەکی بەهێز؛ واتە بڕینی دەستی دەرەکی لەم وڵاتە، واتە لەدایکبوونی سوپایەکی سەردەمیانە بە چەکێکی پێشکەوتوو، ئەمانە هەمووی فاکتەرن کە چیتر پەکەکە و په‌یه‌ده نەتوانێت لە کارە مافیایی و زوردارییەکانی بەردەوام بێت. هەروەها دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لەسەر دەستی (سەرۆک بارزانی) بە تەواوەتی باڵانسی سیاسی و جەماوەری لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە بەرژەوەندیی بارزانیدا دەبێت و خۆیانیش بەرەو ڕووخان دەچن و نیازی خراپیان بۆ هەموو گەلی کوردستان ئاشکرا دەبێ. پێم وایە بە هەڵەدا چووینە ئەگەر پێمان وابێت لە ڕۆژئاوای کوردستان ئێستا حوکم لە دەستی کورددایە، بەشار ئەسەد کە زانی کونتڕۆڵی هەموو شوێنێکی پێی ناکرێ و ئۆپوزسیون زۆریان بۆی هێناوە، هەر زوو دوستە دێرینەکانی (پەکەکە) وەکو پاسەوان بە کاری هێنایەوە تاکو بەشێکی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان)ـی بۆ بپارێزن، بۆیەش هەرشتێک لەوێ دەقەومێ بە بڕیار و ڕاسپاردەی ئەسەدە، جارجارە گەر ئاڵوزییەکیش لەنێوان گرۆپێکی پەیەدەی پەکەکە و ئارتێشی ئەسەد دروست ببێت لەسەر ئاستی خوارەوەیە و هەرزوو لەلایەن سەرکردایەتییەکەیان لە کوچکی ئەسەد ئاگرەکە دەکوژێنەوە."
(كامى) ئه‌وه‌شى گوت كە: "پەکەکە چۆن دەتوانێت پێشمەرگە و سیاسەتمەدار و خەڵکی حزبەکانی دیکە قبوڵ بکات کە خۆی لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕێکخستنەکانی دژی پێشمەرگە و کوردایەتییە ڕاستەقینەکە کار دەکەن؟ ئێستا پەکەکە تەنها بە ناوی کوردەوە کورد هەڵدەخەڵەتێنێت، هەزاران گەنجی کورد لە ڕۆژئاوا کۆچیان کردووە و دەڵێن پەکەکە لە ئەسەد زاڵمتر و لاسار (دیکتاتۆر)ترن. پەکەکە لە جەوهەردا سەرئێشە و دەردە بۆ هەموو پارچەکانی کورستان، هەرچۆن ئیسلامی سیاسی تۆندڕەو مەترسییە بۆ مرۆڤایەتی، ئایدولوژیای پەکەکەش نەک تەنها لەسەر کورد بەڵکو لەسەر تەواوی ناوچەکە مەترسییە؛ چونکە پەکەکە بۆ ئایدولوژیای خۆی مرۆڤایەتیشی هەتک کردووە.
ڕه‌وه‌ز گۆران له شارى دهۆكەوە بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: "پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان سیستەمێکی دیکتاتۆرانە و سەربازیانەی تۆقێنەری دروست کردووە کە سیستەمێکی سەرکوتکارە بۆ سزادانی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەوانە وا دەڕواننە خەڵکدا گوایە هەرکەسێک تەئیدیانی نەکرد و وک ئەوان بیری نەکردەوە ئەوا خائینە! لەکاتێکدا خۆیان دیارن کە خائینن و سەر بە ئجێندایەکی دەرەکین بۆیه ڕووداوه نەخوازراوه‌كانى جه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كه په‌یه‌ده و په‌كه‌كه خولقاندیان دژ به كه‌سایه‌تى سیاسى و ڕۆشنبیره‌كان، ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت كوردستانى ڕۆژئاوا بووەته زیندانێكى گه‌وره بۆ ئه‌و لایانه‌ى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیی كوردن له ڕۆژئاوا؛ باشه په‌یه‌ده بە ده‌ستگیركردنى كه‌سایه‌تى سیاسى خزمه‌ت به كێ ده‌كات؟ باشه بوونى داموده‌زگا و هه‌واڵگرییه‌كانى به‌عس له حه‌سه‌كه و قامشلۆ ماناى چییە؟"
حه‌به‌ش ڕه‌شۆ له زومار وای بە ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوت: "لەوێ پەکەکە و ڕ‌ژێمى سووریا، پاشان پەیەدە دەستیان دەڕوا؛ ڕ‌ژێمى سووریا هەر باوەڕی به کوردى ڕۆژئاوا نییه له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌ى كه پەکەکه هه‌یه‌تى له سووریا؛ زۆر ڕێگاى بۆ په‌كه‌كه خۆش ده‌كرد و باره‌گا و مه‌شقى بۆیان ده‌كرده‌وه و ڕ‌ژێمى سووریا ڕێگاى ده‌دا كوردى ڕۆژئاوا په‌یوه‌ندییان پێوه بكات تا هزرى كوردان به ته‌واوەتى له سووریا بنه‌بڕ بكات. پەکەکەش به ناوى پەیەدەوە له سووریا و كوردستانى ڕۆژئاوا په‌یدا بوو؛ به‌م شێوه‌یه په‌یه‌ده و ڕژێم تا ئێستا هه‌ماهه‌نگىیان لە نێواندا هه‌یه! بێگومان په‌یه‌ده ملكه‌چى بڕیاری ئەوان ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دژى هه‌بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى و ئاڵاى كوردستان و ئه‌نه‌كه‌سه‌یه چونکە ئەنەکەسە ئه‌و هزر و ڕێگا و كارانه‌ى ئه‌وان قه‌بووڵ ناكات و ڕێگاى ڕاسته‌قینه‌ى كوردایه‌تیی گرتووه بەر."
