تەندروستی لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتیان

تەندروستی لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتیان


شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردوە و بەوهۆیەشەوە مەودای بینین لە ناوچەجیاوازەکانی هەرێمدا کەمبووەتەوە و تەندروستی سلێمانیش چەند ڕێنماییەکی دەداتە هاوڵاتیان بەمەبەستی خۆپاراستن.

لە ڕێنماییەکاندا تەندروستی سلێمانی چەند ڕێگەیەکی دیاریکردوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی خۆڵبارین، بەپێی پێشبیننەکانی کەشناسی هەرێمیش کاریگەرییەکانی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

ئەمەش ڕێنماییەکانی تەندروستی سلێمانییە

١- پێویستە دەم و چاو و لوتت بە بەردەوامی بشۆرێت و پاكی بكەیتەوە بۆ مەبەستی نەهێشتنی كاریگەری خۆڵبارینەكە و ڕێگریكردن لە چوونی بۆ ناوسییەكان.
٢- هەڵمژینی ئاو لەڕێگەی دانانی لوت لەناو ئاوداو بەپێچەوانەوە دەركردنە دەرەوەی بۆ مەبەستی پاكردنەوەی لوت لەو تۆزو خۆڵەی تێی دەچێت.
٣- دانان و بەكارهێنانی (كەمامە) دەمبەست یان كلینكسی تەڕ لەسەر دەم و لوت.
٤- زۆر خواردنەوەی ئاو بەتایبەتی لەم جۆرە كەش و هەوایانەدا.
٥- داخستنی دەرگا و پەنجەرە بەشێوەیەكی باش و دانانی پەڕۆیەكی تەڕ لە درز و كەلەبەرە بچوكەكانی پەنجەرەكاندا.
٦- ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكانی تەنگە نەفەسی و كۆئەندامی هەناسەیان هەیە، پێویستە لەناو ماڵەكانیان و شوێنی نیشتەجێبوونیاندا بمێننەوە و هەوڵبدرێت زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوەو لەكاتی هاتنە دەرەوەشدا كەمامە بەكاربهێنن.
Top