بەهۆی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەوە دەوڵەتی یاسا فشار دەخاتە سەر عەبادی

 بەهۆی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەوە دەوڵەتی یاسا فشار دەخاتە سەر عەبادی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو شوێنانەی کە لێی جێگیر کراوە، ناکشێنەوە و دەڵێت: "فشار لەسەر عەبادی دروست کراوە".

د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شەڕی پێشمەرگە دەکەین و پێشمەرگە لەو شوێنانەی جێگیرکراوە، ناکشێتەوە، چونکە بە خوێن ئازادی کردوون”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە لایەن حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، فشار لەسەر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست کراوە، بۆ ئەوەی بە داواکارییەکانی پێشمەرگە ڕازی نەبێت و ڕێککەوتن نەکرێت. گوتیشی: “عەبادی هیچ دەسەڵاتێکی نییە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی و بەلێنەکان، چونکە بۆچوونەکانی بەدەست خۆی نییە و بڕیاریش بەدەست خۆی نییە”.







باسینوز
Top