پێشمەرگە لە میحوەزری خازردا ٢٦٠ مینی پووچەڵ کردووەتەوە
لیوا (مەحموود کاکەیی) فەرماندەی تیمی ئەندازیاری پووچەڵکردنەوەی مین ڕایگەیاند: "تیمەکانمان دوای ئازادکردنی ئەو گوندانەی سنووری خازر، لە گوندی وەردەک و ئەبزەق و حمێرە و ھۆمەرمەندان و حاسودیە و کەنهەشی بچووکەوە تا دەگاتەوە سەر ڕێگای گوێڕ ـ مووسڵ ھەموو ڕێگاوبانەکان گیراونەتەوە و لە مین پاکەوە کراون و تەواو بوونە؛ گوندی حاسوودیە بۆمبێکی زۆری لێ بوو؛ ئەوەی دوو کۆگا و دوو کێڵگە مینیان لێ داناوەتەوە؛ لە نزیک پردی گوێڕیشدا دوو کێڵگە مینیان چاندووە؛ جا ئەوە کاتی زۆری دەوێت تا ھەمووی پاک دەکرێتەوە."
گوتیشی، ئا لەو ڕۆژانەدا ٢٦٠ مینمان پووچەڵ کردووەتەوە؛ خۆی سەرەتا زیاتر ئەو ڕێگا سەرەکیانە پاک دەکەینەوە کە پێشمەرگە ھاتوچۆی پێدا دەکات.
(کاکەیی) ئاماژەیشی دا، ئێمە سەرەتا گوندەکانی تووڵەبەن و کوڵەبۆر پاک دەکەینەوە ئینجا دەچینە پاککردنەوەی گوندی حاسوودیە.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا دوو تونێلی تیرۆرستانی داعش لە بەرزاییەکانی گوندی کەنهەش دۆزراونەتەوە، چونکە بە ڕای ئەوان پێشمەرگە ھێرشی سەر گوندە عەرەبان ناکات، بۆیە زۆر تونێلیان دروست نەکردبوو، لەبەر ئەوەی ھەستیان دەکرد بەرەو حەمدانیە ھێرش دەکەن، بەڵام بەو شێوەیە دەرنەچوو بۆیەش زیاتر لە گوندی حاسوودیەدا مینیان داناوەتەوە.
KDP
