”ھێزێکی تایبەتی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی گەیارەیە جێگیر بوون“
ئەمڕۆ چوارشەممە 17\8\2016، ڕەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند: ”ھێزێکی تایبەتیی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی گەیارە بوونی ھەیە و ناو بە ناو مەفرەزەی بچووک بچووکیان لەگەڵ ھێزەکانی سوپای عێراق، بۆ گوندەکانی (جەدعا و جوعانە) و چەند گوندێکی تری ئەو ناوچەیە دەردەچن“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو گوندانە، پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوون، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی سوپای عێراقدا کۆنتڕۆڵ کرانەونەتەوە. گوتیشی: ”ئەو ھێزە تایبەتەی سوپای ئەمریکا، بنکەی سەرەکییان لەناو فڕۆکەخانەی گەیارەدایە و لە زۆر جووڵەی سەربازیدا لەو ناوچەیە، لەگەڵ سوپای عێراق ھەماھەنگی دەکەن“.
باسنيوز
