په‌رله‌مانتارێکی عێراق: كێشه گه‌وره‌كه‌ی عێراق دوای شه‌ڕی داعش سه‌رهه‌ڵده‌دا
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆی عێراق، له‌دوای شه‌ڕی داعش و حه‌شدی شه‌عبییش به مه‌ترسیدار ناو ده‌بات، بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به كورد و ئاڵۆزكردنی دۆخی زیاتری عێراق.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستوونی، رایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای به‌شێكی زۆری حزب و لایه‌نه باڵاده‌سته‌كانی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه وڵات به‌ره‌و ئاڵۆزییه‌كی ته‌واو ده‌ڕوات و ههولچی دڵخۆشكه‌ریش بۆ چاكسازی نییه، بهڵًكوو له عێراق گه‌نده‌ڵی بووه‌ته كولتوور، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ نه‌بێت ناتوانێت شوێنی خۆی بكاته‌وه، ئینتیما بۆ وڵات و نیشتیمان نه‌ماوه، به‌ڵكوو ئینتیمای زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تاك و حزب و مه‌زهه‌به‌كانه، ته‌نات له‌ناو خودی شیعه‌كانیشدا دووبه‌ره‌كیی زۆر به‌دی ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه و بۆخۆی هه‌وڵ ده‌دات، هه‌روه‌ها عه‌ره‌بی سوننه‌ش به هه‌مان شێوه یه‌ك بڕیارنین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی په‌رله‌مان عێراق، ئاماژه‌شی به‌وه دا، ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردبێت شیعه‌كانی عێراق، گرینگ‌ترین شت به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م ئازادیه مه‌زهه‌بیه بۆیان بمێنێته‌وه، گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن به‌رامبه‌ر به یه‌كتری و لایه‌نه‌كانی دیكه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاشكراشی ده‌كات، كه له‌نێو خودی شیعه‌كاندا كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه، له‌دوای شه‌ڕی داعش كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌ره‌كیترینیان كێشه‌ی نێوان مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی عه‌ره‌بی و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی ئێرانیی فارسی له عێراقدا، به‌تایبه‌تی له‌نێوان (سیستانی و سه‌در و سه‌رخی) واته سه‌در و سه‌رخی شیعه‌ی عێراقی عه‌ره‌بن، هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی فارسی ئێرانین، له هه‌مووش ترسناكتر گومانی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی كورد و حه‌شدی شه‌عبیه دوای داعش، پێشموایه دوای شه‌ڕی داعش، حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو حزبالله لوبنانی لێ دێت، چۆن حكوومه‌تی لوبنان ناتوانێ شتێك بكا به‌رامبه‌ر (حه‌سه‌ن نه‌سروڵا) به‌م شێوه حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ شتێك بكا به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نها له به‌غدا سه‌د ملیشیای شیعه هه‌یه به ئازادی ده‌گه‌ڕێن، ئێستا ئێران هه‌وڵێكی جدی ده‌دا بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی عێراقی وه‌ك حه‌ره‌س سه‌وری خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ شوێنی خۆی بكاته‌وه، چونكه ئه‌م هێزه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
د. عه‌ره‌فات ڕاشكاوانه باسیشی له سوننه‌ی عه‌ره‌بی له عێرقدا كرد و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئێستا سوننه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌ن و به‌ره‌دا دابه‌ش بوونه و هیچ مهرجهعیهتێكیان نه‌ماوه و كه‌س به كه‌س نییه، واته هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ مالیكین به‌شێكیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سوننه‌ن دژ به ئێران، هه‌ندێك له‌گه‌ڵ داعش و قاعیده و توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانن، هه‌ندێكیشیان ته‌نیا چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی هۆكارن كه گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌وڵات روو بدات".
ستونی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: ئه‌وه‌ی گرینگ بوو بۆ ئێمه‌ی كورد، په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌سته‌ی هه‌رێمه‌كان بوو، له مانگی رابردوودا واته له 26-7-2016 به‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ی كورد پێویسته بیر له قۆناغی دوای فیدراڵی بكه‌ینه‌وه، چونكه سسته‌می فیدراڵی شكستی هێنا له عێراق، قۆناغه‌كه بریتیه له كۆنفیدرالیزم، واته دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ك چۆن كاتی خۆی له سه‌رده‌می پاشایه‌تی كونفیدراڵیزم هه‌بوو له نێوان عێراق و ئوردن، بۆیه گرنگه شاندی سیاسیی كوردی سه‌ره‌دانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
باسنيوز
