وەڵامی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان درانەوە
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دیندار زێباری سەرۆكی لیژنەی دەرخستنی راستییەكان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لیژنەكەیان لە ساڵی 2014وە پێكهێنراوە و بەدواداچووونی وردی كردووە لەسەر راستییەكانی دۆخی ناوچەكان.
بە گوتەی زێباری ئەو لیژنەیە لەسەر چوار تەوەری سەرەكی لە چوار میحوەر بەدواداچوونی كردووە.
لە بەشێكی ئەو راپۆرتەدا كە ئامادە كراوە بۆ ڕای گشتی هاتووە: "لە میحوەرەكاندا لە ناوچە تازە ئازادكركراوەكان تۆڵەسەندنەوە هەبووە، بوونی مین و دەمارگیری بۆ داعش لە ناوچەی زومار 300 خانوو تێكداراون لەلایەن داعش و پاشانیش لەسەر فەرمانی پارێزگاری مووسڵ 7000 خانووی زێدەڕۆیی تێكداراوە و 300 خانووش لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە تێك دراون، لە چوارچێوەی ئەو بەدواداچوونەی ئێمەدا لێكۆڵینەوە لە 300 گوند بە راپۆرتێكی فراوان دراوە بە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
هەر لە راپۆرتەكەی لیژنەی دەرخستنی راستییەكان ئاماژە بۆ گەرانەوەی بەردەوامی ئاوارەكان دەكات تێیدا هاتووە كە 12643 كەس لە خاڵەكانی پێشمەرگەوە پشكێنراون و گەیەنراونەتە كەمپەكان، هەروەها گوندیش هەیە (ئەبو شیتە) پێنج جار لەلایەن داعشەوە كیمیاباران كراوە و تا ئێستا بەهۆیەوە نەتوانراوە هاووڵاتیان بگەڕێنەوە ئەو ناوچەیە.
لەبارەی میحوەری كەركووكیشەوە لیژنەی دەرخستنی راستییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە 11 دەزگای ئەمنی لە كەركووك كار دەكەن، بەڵام كێشەی سەرەكی لە كەركووك بوونی هەواڵدەرە نهێنییەكانە كە بەبێ یاسا كار دەكەن، 600 هەزار خێزانی ئاوارەی عەرەب لە كەركووك و 7000 خێزانی تریش لە كەركووك بوونیان هەیە و تا ئێستا حكوومەتی عیراقی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوارەكانی كەركووك خەرج كردووە.
بەهەمان شێوەش تێكدانی خانووەكان لە میحوەری كەركووك هاوشێووی میحوەرەكانی دیكە خانوویەكی زۆر لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانان تێكدراوە. هەروەها داعش ژمارەیەكی زۆر خانووی بەكارهێناوە و تێكی داون.
هەرچی گوندی مەكتەب خالیدە لە میحوەری گوێڕ لیژنەی دەرخستنی راستییەكان باس لەوە دەكات كە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ئاماژەی بۆ كراوە بەڵام بەهۆی بوونی زۆری شەر و پێكدادان لەو گوندە كاولكاری زۆری تێدا رووداوە. هەرچی دەستگیركردنیشە لە كەركووك لیژنەكە باس لە بوونی رەزامەندی دادوەر و لیژنەی ئەمنی بوونی دەكات و بۆ قەلاچۆكردنی تیرۆرە.
لەبارەی میحوەری دیالەشەوە راپۆرتی راستییە دەرخراوەكان باس لەوە دەكەن كە جگە لە هەڕەشەكانی تیرۆرستانی داعش هێزە میلیشیاکانیش لەوانەش عەسائیب ئەهل حەق و حەشدی شەعبی و چەندان كەتیبەی دیكە بوونیان هەیە. كە ئەوانەش زۆرترین وێرانكاری و تاوانیان ئەنجام داوە و ئەو هێزانەش هەرچی لە دەستیان هاتووە بەرامبەر عەرەبە سوننە مەزهەبەكان كردوویانە، هەرچیشی پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەیە زۆرترین هاوكاری پێشكەش كردووە بۆ گەرانەوەی ئاوارەكان بەتایبەتی لە ناوچەكانی جەلەولا و سەعدییە كە زیاتر لە 3 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە.
باسنيوز
