کادیرێکی پێشکەوتووی KNN لە هەولێر دەستی لەکار کێشایەوە

 کادیرێکی پێشکەوتووی KNN لە هەولێر دەستی لەکار کێشایەوە
دەست لەکار کێشانەوەی کادیرانی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و کادیرێکی دیکەی کەناڵەکە لە شاری هەولێر، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.



ئەمڕۆ چوارشەممە 17\8\2016، شەوقی کانەبی، کادیری پێشکەوتووی کەناڵی (KNN)، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، وه‌ک ڕۆژنامەنووس و به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن کارم کردووە‌ و له‌ ڕێگه‌ی کاری میدیایی له‌و ده‌زگایه‌دا به‌رگریم له‌و پره‌نسیپانه‌ کردووه‌ که‌ باوه‌ڕم پێی هه‌بووە“‌.



ئاماژەشی بەوە داوە کە هەرچەندە لە کارکردنی لە کەناڵەکە پەشیمان نییە، بەڵام پێیوایە، کاتی ئەوە هاتووە، هاوڕێکانی بزانن کە ئەو چیتر لە کەناڵی (KNN) کار ناکات و دەڵێت: ”ئیتر بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی، په‌یوه‌ندیم به‌ که‌ی ئێن ئێنه‌وه‌ نابێت“.





باسنیوز
Top