کادیرێکی پێشکەوتووی KNN لە هەولێر دەستی لەکار کێشایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 17\8\2016، شەوقی کانەبی، کادیری پێشکەوتووی کەناڵی (KNN)، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، وه‌ک ڕۆژنامەنووس و به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن کارم کردووە و له ڕێگه‌ی کاری میدیایی له‌و ده‌زگایه‌دا به‌رگریم له‌و پره‌نسیپانه کردووه که باوه‌ڕم پێی هه‌بووە“.
ئاماژەشی بەوە داوە کە هەرچەندە لە کارکردنی لە کەناڵەکە پەشیمان نییە، بەڵام پێیوایە، کاتی ئەوە هاتووە، هاوڕێکانی بزانن کە ئەو چیتر لە کەناڵی (KNN) کار ناکات و دەڵێت: ”ئیتر بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی، په‌یوه‌ندیم به که‌ی ئێن ئێنه‌وه نابێت“.
باس‌نیوز
