دیندار زێباری: یەكینەكانی بەرخودانی شنگال چەندین گوندیان وێران كردووە
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "بە فەرمانی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ دەرخستنی راستییەكان پێك هێنراوە و دەركەوتووە ئەو گوندانە لەلایەن یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (ی. ب ش) كە هێزێكی نزیك لە پەكەكەیە تێك دراون."
زێباری گوتیشی: "ئەو گوندانە بەهۆی ئەوەی كە بەشێكیان هاوسۆزی داعش بوونە و هاوكاریی ئەو رێكخراوەیان كردووە، بۆیە هێزەكانی یەكینەی بەرخودانی شنگال گوندەكەیان بە باش و خراپەوە تێك داوە و لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ئاماژەی بۆ كراوە، بەڵام هێزەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان تەواو هاوكار بوون بۆ خەڵكی ناوچەكە و ڕێگرییان لە كاولكاریی ناوچەكە كردووە و ئەویش لە راپۆرتەكاندا ئاماژەی بۆ كراوە."
لە ساڵی 2014 لیژنەی دەرخستنی راستییەكان بە فەرمانی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێك هێنراوە و نوێنەرایەتیی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە.
باسنیوز
