فەرماندەی میحوەری باشیک: فەرمان لە بارزانی وەردەگرین نەک عەبادی و ئێمە حەیدەر عەبادی ناناسین

 فەرماندەی میحوەری باشیک: فەرمان لە بارزانی وەردەگرین نەک عەبادی و ئێمە حەیدەر عەبادی ناناسین
فەرماندەی میحوەرێکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: "ئێمە حەیدەر عەبادی ناناسین".

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە 16\8\2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند: “لە كاتی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵدا جووڵە بە پێشمەرگە ناكرێت‌ و لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە”. حەمید ئەفەندی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێمە عەبادی هەر ناناسین و نازانین کێیە؟ عەبادی بۆ خۆی عەبادییە، ئێمە فەرمان لە بارزانی وەردەگرین، کاتێکیش فەرمانمان پێکرا، سنووری کوردستان بە تەواوەتی دەپارێزین و ئەوەی فەرمان بێت ئەنجامی دەدەین و فەرمانەکانی عەبادی جێبەجێ ناکەین”.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە پێشمەرگە تەنیا فەرمان لە مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەردەگرێت. گوتیشی: “ئەمڕۆ بارزانی فەرمانمان پێ بکات، دەست بەجێ بەرەو مووسڵ دەڕۆین".
Top