ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نووسینگه‌ی سیستانی هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/8/2016، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی، كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی خێرای ئاواره‌كان له كه‌مپی دیبه‌گه‌ی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانه ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ ئاواره‌كان دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕۆژانه پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستی ناوماڵه به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی تازه ڕوو له كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌و میانه‌شدا له كه‌مپه‌كه دوو هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه‌چوو له‌هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مدا پریاسكه‌ی خۆراك به‌سه‌ر 1520 خێزانی ئاواره دابه‌شكرا، كه هه‌ر پریاسكه‌یه‌ك پێكهاتبوو له‌م خۆراكانه برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك، سریلاك.
هاوكات له هه‌ڵمه‌تی دووه‌مدا به‌هه‌مانشێوه ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی پریاسكه‌ی خۆراك به سه‌ر 930 خێزان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه، شیر و پێداویستی منداڵان به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا.
باسنيوز
