کریس گارڤه‌ر: ئۆپه‌راسیۆنه‌کەی پێشمەرگە‌ ئامانجی خۆی پێکا

 کریس گارڤه‌ر: ئۆپه‌راسیۆنه‌کەی پێشمەرگە‌ ئامانجی خۆی پێکا
کۆڵۆنێڵ کریس گارڤه‌ر، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لە دژی داعش ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی ئەم دواییەی پێشمه‌رگه‌ له ‌ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ڕێی بۆ ئازادکردنی شاره‌که‌ خۆش کردووه‌.

گارڤه‌ر له‌ لێدوانێکدا بۆ (ئاژانسی AFP) دەڵێت: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوو ڕۆژه‌یه‌ی که‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ئه‌نجامی دا ڕێی بۆ ئازادکردنی شاره‌که‌ له‌ ده‌ستی داعش خۆش کردووه‌."
دەیشڵێ "ڕاوێژکارانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ڕۆڵی ڕاوێژکارییان بینیوه‌ و مه‌به‌ست له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌، فراوانکردنی هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندیی له‌ باشووری مووسڵ و ڕێگرتن له‌ جوڵه‌کردنی داعش بووه‌.".
ئاماژه‌یشی دا که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کەی هێزی پێشمەرگە‌ ئامانجی خۆی پێکاوه‌.








باسنيوز
Top