ئاسایشی سلێمانی شەش كەس دەستگیر دەكات

 ئاسایشی سلێمانی شەش كەس دەستگیر دەكات
لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا، هاتووە كە بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانیكردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی شەش كەسیان دەستگیر كردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن دادگاوە سزادران.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە: لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانیكردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی مخدرات، لە ڕۆژانی 8/10/2015 بۆ 5/5/2016 شەش كەس دەستگیر بكەن، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە ڕۆژی 15/8/2016 لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەمشێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار (م،ح،س) لەدایكبووی ساڵی 1981 عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450000 چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

2- تاوانبار (ب،م،ع) لەدایكبووی ساڵی 1995 عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی شەش ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 1500000 یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

3- تاوانبار (چ،خ،م) لەدایكبووی ساڵی 1994 عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی هەشت مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450000 چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

4- تاوانبار (ف،ح،م) لەدایكبووی ساڵی 1982 عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی سێ ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450000 چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

5- تاوانبار (س،ح،ع) لەدایكبووی ساڵی 1983 عێراق، پیشەی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450000 چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

6- تاوانبار (خ،م،س) لەدایكبووی ساڵی 1978 عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450000 چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.









باسنيوز
Top