پارتی: ئێمە لەسەرەتاوە نیگەرانی خۆمان لەسەر حەشد دەربڕی
ئەحمەد شێخ لەنگەر، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو، ڕایگەیاند: "ئێمە باس لە ترسی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتوو دەكەین لە كاتێكدا ئێمە زووتر نییەتی خۆمان لەسەر حەشدی شەعبی ڕاگەیاند بوو".
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو، گوتیشی: "نییەتی خۆمان نەشاردەوە لە ڕاگەیاندنەكانەوە باسمان كرد، ئێستاش بەهەموو لایەك دەڵێن ترس و مەترسییەكانی حەشدی شەعبی لە قایم بوونی دایە، دەبێت سەرجەم لایەنەكان ئاگادار بكرێنەوە، چونكە لەهەندێك شوێن دەستیان بە خروقات كردوەتەوە".
باسینوز
