یەکێتی پۆست بە چەند کادیرێکی دەست لەکار کێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەدات

 یەکێتی پۆست بە چەند کادیرێکی دەست لەکار کێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەدات
چەند پۆستێکی حزبی لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بزووتنەوەی گۆڕان دەدرێت، ئەمەش دوای وازهێنانی چەند کەسێک لە بزووتنەوەی گۆڕان و چوونیان بۆ ناو یەکێتی.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی نێو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، چەند پۆستێک لە ئاستی مەڵبەندەکان، بە ژمارەیەک لەو هەڵسووڕاوانەی گۆڕان دەدرێت کە لەم ماوەیەدا دەستیان لە کاری نێو گۆڕان کێشاوەتەوە و بڕیارە بچنە نێو یەکێتی.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە چوونی ئەو کەسانە بۆ ناو یەکێتی، بە ئاگاداریی بزووتنەوەی گۆڕانە و گۆڕان هیچ لارییەکی نەبووە لەوەی یەکێتی ئەو کەسانە لەنێو مەڵبەندەکاندا جێگیر بکات. گوتیشی: “بەهۆی ئەو کارەی یەکێتییەوە، گرفتەکان چارەسەر دەبن”.

هەر سەبارەت بەو بڕیارە، ئەمیری حاجی کەمال، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “ئەوەی لە لایەن یەکێتییەوە دەکرێت، ئەگەر ڕێککەوتنی لەسەر کرا، شتێکی ئاساییە و دەبێت بە ئاسایی وەربگرێت، بەڵام تائێستا ئەوە بە فەرمی باس نەکراوە”.









باسنیوز
Top