سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نیشتیمانی ئێران: بارزانی شۆڕشگێرێکی ماندونەناسە
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی کە دوێنی ١٥ی ئابی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، عهلی شهمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی هەرێم و وەفدێکی یاوەری ڕایگەیاندووە "بارزانی ڕۆڵێکی سازێنەری لە ناوچەکەدا هەیە و گرنگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و ئێران".
شەمخانی لەگەڵ وەفدە کوردییەکەدا وتوشیەتی "هەڵوێستی هاوبەش لەسەر بنەمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی لەنێوان گروپە جیاوازە کوردییەکان لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا دەتوانێت پتەوبوون و بەهێزی پێکهاتەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات".
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کەریم سنجاری، وەزیری ناخۆی هەرێم و وەفدێکی هەرێم لە تاران لەگەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی ئێران کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئاسایشی سنوری نێوان هەردوولا کردووە و هەروەها شەڕی داعشیش یەکێک بووە لە تەوەرەکان.
سەرچاوەكان
