مه‌سرور بارزانی: له‌م دوو ڕۆژه‌دا 150 كلیۆمه‌تر دووجا له‌خاكی كوردستان رزگار كراوه
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان، له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌نووسێت: پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ كه هێنده‌ی دیكه مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م كرده‌وه".
هه‌ر له تویتێكی دیكه‌دا، راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی ڕوون كردوه‌ته‌وه: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه، كه تێیدا نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تر دووجا و چه‌ندین گوند رزگار كرانه‌وه، هێنده‌ی دیكه داعش له ناو موسڵ ده‌خاته ژێر فشار، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی كه‌نهه‌ش، باڵاده‌ستییه‌كی ستراتیژی به پێشمه‌رگه ده‌دات له به‌رامبه‌ر بنكه‌كانی دوژمن و ئه‌و ڕگایهی ده‌چێته‌وه موسڵ".
مه‌سرور بارزانی، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه: "پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانمان جێگه‌ی ڕێز و شانازین، ئه‌وان به‌رده‌وامن بۆ قوربانی دانی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو بخوڵقێنن".
kdpmr
