پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی لە شنگال تێكشكاند

 پێشمەرگە ھێرشێكی داعشی لە شنگال تێكشكاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە ھێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە ھێرشەكە تێكشكێنراوە.

فەرماندەكانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند: كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە چەند قۆڵێك ھێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە رۆژھەڵاتی شارۆچكەی شنگال، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتونەتە دەست و ھێرشەكەیان تێكشكاندووە".

پەیامنێرمان گوتیشی: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە فەرماندەكانی پێشمەرگە دەستمان كەوتووە، چەندین تەرمی چەكدارانی داعش لەسەنگەرەكان جێماون و لە ھەندێك لاوە تا ئێستا شەڕە تەقە بەردەوامە".






K24
Top