قه‌ره‌یلان لەسەر تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هوشداری دەداتە تورکیا
موراد قه‌ره‌یلان داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات كه به زووترین كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیمیڕالی بكه‌ن و له ته‌ندروستیی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت له دوای هه‌وڵی كووده‌تای 15ی تهمووز كه‌س نازانێت ته‌ندروستیی ئۆجه‌لان چۆنه، به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی AFN قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌گه‌ر بێت و له ته‌ندروستیی ئۆجه‌لان ئاگاداریان نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وكات توركیا پێ ده‌نێته ناو شه‌ڕێكه‌وه كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت.
ئه‌و پێی وایه له دوای هه‌وڵی كوودهتایهكهی 15ی تهمووز، كه‌س نازانێت ئۆجه‌لان چی لێ به‌سه‌ر هاتوه، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ته‌ندروستیی سه‌رۆكه‌كه‌یان دڵنیا ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بێت و ئۆجه‌لان گیانی له مه‌ترسیدا بێت، ده‌بێ توركیا بزانێت كه هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی توركیایش گیانیان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، چونكه ئارامیی توركیا په‌یوه‌سته به باشی ته‌ندروستیی ئۆجه‌لانه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كرابێته سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌مان، واته زوڵمێكه له ئێمه‌ی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌بێت ئه‌ردۆغان بزانێت هه‌موو شه‌ڕێك یاسای خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دوژمنیشدا كاتێك شه‌ڕ ده‌كه‌یت، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌و شه‌ڕه بكه‌یت".
ئه‌و ئاماژه ده‌دات كه نابێ ئه‌ردۆغان سنووری خۆی ببه‌زێنێت و پێویسته به زووترین كات لیژنه‌یه‌ك بۆ ئیمیڕالی بنێرێت و له ته‌ندروستیی ئۆجه‌لان ئاگادامان بكاته‌وه."
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو په‌كه‌كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووینه كه كێشه‌ی كورد له رێگه‌ی ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، سه‌رۆك ئاپۆیش بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پرسی چاره‌سه‌ری هه‌وڵی زۆری دا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ر ڕۆژه و بیانوویه‌كیان بۆ ده‌دۆزینه‌وه و به به‌هێزترین چه‌ك ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه و شارهكهمانیان وێران كرد، بۆیه ئێمه‌یش تا هێزمان تێدا بێت شه‌ڕ ده‌كه‌ین و دڵنیاش بن ده‌یبه‌ینه‌وه".
باسنيوز
