نەجمەدین کەریم پیرۆزبایی لە بارزانی دەکات

 نەجمەدین کەریم پیرۆزبایی لە بارزانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 15/8/2016، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، برووسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.

لە بەشێک لە پەیامەکەی نەجمەدین کەریمدا هاتووە " هیوادارین هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ تۆكمەكردنی یەكڕیزیی میللەتی كورد بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە هەستیارە و لەم هەڵومەرجە ناسكەدا كە ناوچەكەی پیادا تێدەپەڕێ و ڕووبەڕووی چەندین تەگەرە و كێشە بوینەتەوە و لە سەرووی هەموشیانەوە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش."

ئەمەش دەقی برووسكەی پیرۆزبایی پارێزگاری كەركووكە بۆ بارزانی: بەڕێز جەنابی كاك مەسعوود بارزانی/ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سڵاوێكی گەرم لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم هەڤاڵانتان دەكەم، هیوادارین هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ تۆكمەكردنی یەكڕیزی میللەتی كورد بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە هەستیارە و لەم هەڵومەرجە ناسكەدا كە ناوچەكەی پیادا تێدەپەڕێ و ڕووبەڕووی چەندین تەگەرە و كێشە بووینەتەوە و لە سەرووی هەموشیانەوە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش.

لەم بۆنەیەدا حەز دەكەین جەخت بكەینەوە لە سەر ئەوەی ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و یەك گوتاری و یەكدەنگی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستاندا هەیە، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكاندا و بەدیهێنانی مافی چارەنووسی گەلەكەمان.

لەگەڵ ڕێزماندا

د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك

15/8/2016








باسنيوز
Top