نەجمەدین کەریم پیرۆزبایی لە بارزانی دەکات
لە بەشێک لە پەیامەکەی نەجمەدین کەریمدا هاتووە " هیوادارین هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ تۆكمەكردنی یەكڕیزیی میللەتی كورد بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە هەستیارە و لەم هەڵومەرجە ناسكەدا كە ناوچەكەی پیادا تێدەپەڕێ و ڕووبەڕووی چەندین تەگەرە و كێشە بوینەتەوە و لە سەرووی هەموشیانەوە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش."
ئەمەش دەقی برووسكەی پیرۆزبایی پارێزگاری كەركووكە بۆ بارزانی: بەڕێز جەنابی كاك مەسعوود بارزانی/ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سڵاوێكی گەرم لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم هەڤاڵانتان دەكەم، هیوادارین هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ تۆكمەكردنی یەكڕیزی میللەتی كورد بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە هەستیارە و لەم هەڵومەرجە ناسكەدا كە ناوچەكەی پیادا تێدەپەڕێ و ڕووبەڕووی چەندین تەگەرە و كێشە بووینەتەوە و لە سەرووی هەموشیانەوە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش.
لەم بۆنەیەدا حەز دەكەین جەخت بكەینەوە لە سەر ئەوەی ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و یەك گوتاری و یەكدەنگی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستاندا هەیە، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكاندا و بەدیهێنانی مافی چارەنووسی گەلەكەمان.
لەگەڵ ڕێزماندا
د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك
15/8/2016
باسنيوز
