36 ملیۆن دینار بەخشرایە 40 کچ و کوڕی شەهید

 36 ملیۆن دینار بەخشرایە 40 کچ و کوڕی شەهید
بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراونی سۆران بڕی 900 هەزار دیناری بەخشییە 40 کچ و کوڕی شەهیدی سنوورەکە.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئابی 2016 بەڕێوەبەرایەتییەکە لەمەراسیمێکی شایستەدا، کرێی ھاتوچۆی بەسەر قوتابیانی کوڕ و کچانی شەھیدانی سنووری شارەکانی سۆران و چۆمان، ئەوانەی لە پەیمانگە ئەھلییەکان، دەخوێنن دابەشکرد.

ئەشقی مەلا ئاماژەی بەوەش دا، کە هاوکارییەکە بەسەر 40 قوتابی دابەش کرا و هەر قوتابییەکیش بڕی 900 هەزار دیناری پێدرا.










باسنیوز
Top