عەلی حوسێن: پلانی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.. چەکی قورس جێگیر دەکەین

 عەلی حوسێن: پلانی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.. چەکی قورس جێگیر دەکەین
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ده‌ڵێت، پلانی هێرشی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و پێشمەرگە پێشڕەوییەکی باشی کردووە.

(عەلی حوسێن) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە کۆتایی هات و نەخشەی ستراتیژیی هێرشه‌کە بە تەواوی جێبەجێ کرا کە بەهۆیەوە بەرزاییەکانی گوێڕ لە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراونەتەوە، ئەوەشی بەرنامەی بۆ دانرابوو، هەمووی تەواو بوو.

(حوسێن) گوتیشی: "بەپێی بەرنامەکە، 22 کیلۆمەتر بە درێژی کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، بۆیە ئێستا ناوچەی کاکەییەکان و ناوچە کوردستانییەکان لەبەردەست هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە و بۆ هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی مووسڵیش، هێرشەکەی ئەم دوو ڕۆژەی پێشمەرگە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و سەرکەوتووە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ده‌شڵێت، دوای پاشەکشەپێکردنی داعش، سەرجەم ئەو ناوچانەی کە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراونەتەوە، چەکی قوسی لێ جێگیر دەکرێت و هێڵی فرۆکەوانیش لەو ناوچانە دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی فرۆکەی هاوپەیمانان هاوکاریی پێشمەرگە بکەن.







KDP
Top