ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی گوندی كۆچۆ بەڕێوە دەچێت

 ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی گوندی كۆچۆ بەڕێوە دەچێت
سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش دەڵێ، یادی دووساڵەی كارەساتی كۆمەڵكوژیی گوندی كۆچۆ، لە شاری دهۆك بە چەندین شێواز و مەراسیم لە ئاستی باڵادا دەكرێتەوە.

(شێخ شامۆ)، ڕایگەیاند: "وەكو بنكەی رۆشنبیریی لالش گشت بۆنە نەتەوەیی و ئایینییەكان بە شێوازێكی شارستانی دەكەینەوە، لەم مانگەیشدا سێ بیرەوەریی گرینگمان هەن و، ئەمڕۆیش دووشەممە رێككەوتی 15-8 دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر كارەساتی كۆمەڵكوژیی گوندی كۆچۆ، بۆیە سەعات 10 و نیو لە هۆڵی كۆنگرەكانی شاری دهۆك رێوڕەسمێكی گەورە بە ئامادەبوونی نوێنەری (سەرۆك بارزانی) و ئیدارە و دامودەزگاكانی پارێزگای دهۆك و كەسوكاری قوربانیانی كارەساتی كۆچۆ، بەڕێوە دەچێت."

سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش گوتیشی: "‌لە رێوڕەسمەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن كە گوزارشت لەو كۆمەڵكوژییە دەكات كە لە گوندی كۆچۆ رووی دا و بووەتە‌ دەرگای دەربازكردنی كارەساتی شنگال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرەو ناساندنی جینۆساید، چونكە كارەسات و قوربانییەكانی كۆچۆ وای كردووە كارەساتی شنگال وەكو جینۆساید بێتە ناساندن‌."






KDP
Top