"پلانەكەی سەرۆك بارزانی نەیهێشت داعش زۆر مین دابنێتەوە"
لیوا (مەحموود كاكەیی)، رایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر توانی ژمارەیەك گوند ئازاد بكات، ئەمجارە داعش زۆر مینی دانەناوە، ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆكار، یەكەمیان ئەوگوندانە عەرەبن و نایانەوێت گوندەكانیان تێك بچن و هەندێك مینیان لە شەقامەكان داناوە، هۆكارێكی دیكەی سەرەكی ئەوەیە كە، پلانەكەی (سەرۆك بارزانی) بە شێوەیەك بوو كە بیریان لێ نەدەكردەوە و فریای ئەوە نەكەوتن زۆر مین دانێنەوە، لەبەر ئەوەی لە دیوی پشتەوە هێرش كرایە سەر داعش".
(كاكەیی) گوتیشی، لە دوێنێوە تاوەكو ئێستا نزیكەی ٥٠ مینیان هەڵگرتووەتەوە و بەردەوامیشن بۆ گەڕان بە دوای میندا، بەڵام لە گوندی حاسوودییە لە نزیك ئاوەكە مینێكی زۆریان داناوە و ئێستا سەرقاڵی پووچەڵكردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینانەین".
KDP
