عەلی حوسێن: چەکی قورس لە سنووری ناوچە ڕزگارکراوەکان جێگیر دەکەین

عەلی حوسێن:   چەکی قورس لە سنووری ناوچە ڕزگارکراوەکان جێگیر دەکەین
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پلانی هێرشی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و پێشمەرگە پێشڕەوییەکی باشی کردووە.



ئەمڕۆ دووشەممە 15\8\2016، عەلی حوسێن، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور، ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە کۆتایی هات و نەخشەی ستراتیژیی هێرژەکە بە تەواوی جێبەجێ کرا کە بەهۆیەوە بەرزاییەکانی گوێڕ لە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد کراونەتەوە، ئەوەشی بەرنامەی بۆ دانرابوو، هەمووی تەواو بوو”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەپێی بەرنامەکە، 22 کیلۆمەتر بە درێژی کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، بۆیە ئێستا ناوچەی کاکەییەکان و ناوچە کوردستانییەکان لەبەردەست هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە. گوتیشی: “بۆ هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنەوەی مووسڵ، هێرشەکەی ئەم دوو ڕۆژەی پێشمەرگە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و سەرکەوتووە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی گوت: دوای پاشەکشەپێکردنی داعش، سەرجەم ئەو ناوچانەی کە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراونەتەوە، چەکی قوسی لێ جێگیر دەکرێت و هێڵی فرۆکەوانیش لەو ناوچانە دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی فرۆکەی هاوپەیمانان هاوکاریی پێشمەرگە بکەن”.
















باسنيوز
Top