ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە کۆنترۆڵکردنی 12 گوند کۆتاییهات
دوێنێ هێزەکانی پێشمەرگە 9 گوندیان کۆنتڕۆڵکردو و ئەمڕۆش سێ گوندی دیکەیان لەدەست داعش دەرهێنا. سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگەی دەکرد بۆسەر داعش.
لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی گوندەکانی ئەمڕۆ (كەنهشی گەورە، كەنهشی بچووك و حاسوودیە) هیچ جۆرە چەکێکی داعش ناگاتە گوێڕ.
گوندەکانی کەنهشی گەورەو بچووک 15 چەکداری داعش کوژراون, لە كۆی شەڕەكەش زیاتر لە 150 چەكداری داعش كوژراون. بەپێی زانیارییە پشتڕاستنەكراوەكانی رووداویش لە دوێنێوە تاوەكو ئەمڕۆ 13 پێشمەرگە شەهیدبوونە، لەگەڵ برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگە.
رووداو
