له هەولێر پۆلیسی فریاکەوتن هاووڵاتییەکی سلێمانی لە مردن رزگار دەکات
رۆژی دووشەممە 15ـی ئابی 2016، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە هاووڵاتیی سەرتیپ فەتاح ئەحمەد لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرەوە، لە مردن رزگار کراوە.
هەروەک رائید هۆگر عەزیز رایگەیاندووە، سەرتیپی تەمەن 25 ساڵ هەوڵی داوە لە باڵەخانەیەکی بەرز خۆی فڕێ بداتە خوارەوە و خۆی بکوژێت، بەڵام پۆلیسی فریاکەوتن رێگریی لەو هەوڵەی خۆکوشتن کردووە و رزگاری کردووە.
باسنیوز
