نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
به‌پێی پێوه‌ری نازداك ئه‌مڕۆ هه‌تا كاتژمێر 9:40 خوله‌كی به‌یانی(به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته 47 دۆلار‌و 29 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسیش به‌رزبۆوه‌و به‌رمیلی گه‌یشته 44 دۆلار‌و 87 سه‌نت.
نازداك، بازاڕێكی دراوی ئه‌مریكییه‌و دووه‌مین گه‌وره‌ترین بازاڕی دراوه له جیهاندا له‌ڕووی سهرمایهوهو له پله‌به‌ندیدا له‌دوای بازاڕی دراوی نیویۆرك دێت.
به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی نرخی نه‌وت به‌ڕاده‌یه‌كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌رێژه‌ی 10% نرخی نه‌وت زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز.
هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانێكی خالید فالح، وه‌زیری نه‌وتی سعودیه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند ئه‌ندامانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت( ئۆپیك)و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمیدا له‌جه‌زائیر له رۆژانی 26،27،28ی مانگی داهاتوودا ڕه‌وشی بازاڕی نه‌وت تاوتوێده‌كه‌ن له‌نێوانیشیاندا هه‌ر رێوشوێنێك كه پێویست بكات بۆ سه‌قامگیركردنی نرخه‌كانی نه‌وت.
هه‌فته‌ی ڕابردووش ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی(IEA) ڕایگه‌یاند پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان ده‌ریده‌خات كه له‌ماوه‌ی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هیچ بڕه نه‌وتێكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌جیهاندا نامێنێت‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو.
ئاژانسه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه‌و چاودێری ئاڕاسته‌كانی وزه ده‌كات بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وزه به‌كارده‌هێنن، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ڕاپۆرتی مانگی ئابی خۆی بڵاوكردهوهو تێیدا ده‌ڵێت"له‌مانگی ته‌موزه‌وه هه‌تا مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، به‌رهه‌مهێنانی جیهانی بۆ نه‌وتی خاو به بڕی زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا له‌به‌رامبه‌ر خواستدا كه‌مده‌بێته‌وه‌و خستنه‌ڕووی زیاده‌ی نه‌وتی خاو ته‌واوده‌بێت ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا به‌رهه‌مهێنه‌رانی رێكخراوی ئۆپیك به ئاستی پێوانه‌یی یان نزیك له ئاستی پێوانه‌یی نه‌وتی خاو به‌رهه‌مبهێنن".
ڕاپۆرته‌كه هۆكاری نه‌مانی كه‌ڵه‌بوونی نه‌وتی خاوی جیهانی بۆ دوو هۆكار گه‌ڕاندۆته‌وه كه بریتین له: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاو (ئۆپیك)، هه‌روه‌ها خواستی جیهانی به‌هێز بۆ نه‌وتی خاو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا به‌ته‌نها له ئه‌مریكای باكوور‌و باشوور به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو به ڕیژه‌ی 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبۆته‌وه به به‌راود له‌گه‌ڵ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.
به‌پێی شرۆڤه‌یه‌كی وۆڵد ستریت جۆڕناڵ بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌مانی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به پرنسیپی په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌ی خواست و خستنه‌ڕوو.
خەندان
