وێنەگرێکی بەتوانای Ktv لەتۆمارکردنی سەرکەوتنەکان لە میحوەری خازر شەهیدبوو
کوردستان تیڤی رایگەیاند:"ئەمڕۆ یەکشەممە 14-8-2016، لە میحوەری خازر، کامێرامان مستەفا سەعید شەهید بووە و هەروەها پەیامنێر هێمن نانەکەلی بریندار بووە".
هەر ئەمڕۆ تیمیی رووماڵی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرەکانی شەڕ لە میحوەری خازر، كەوتە بۆسەیەکی داعشەوە و تەقەیان لێکرا، بەڵام لەلایەن هێزێکی پێشمەرگەوە رزگاركران. هاوكات رۆژنامەنووسێكی بیانیش لە هەمان میحوەر برینداربوو.
rudaw
