سلێمانی.. گردبوونەوەیەک دژی کوژرانی ڕۆژنامەنووسەکەی دھۆک ئەنجام درا
گربوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 14ـی ئابی 2016 لەلایەن سەنتەری میترۆوە ساز کرا، بە مەبەستی ئیدانە کردنی کوشتنی ویداد حوسێن، پەیامنێری ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز) لە دھۆک.
سەنتەری میترۆ بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، ”کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە زەنگێکی مەترسیدار دەبێت بۆ سەر ژیانی ڕۆژنامەنووسان و پێویستە ھەرچی زووترە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن، کە دەستیان لە کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا ھەبووە”.
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە 13ـی ئاب تەرمی ویداد حوسێن عەلی دۆزرایەوە، فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکە، داوای لە دەزگا ئەمنییەکانی دھۆک کرد، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە.
باسنیوز
