تا ئێستا لە میحوه‌ری گوێڕ و خازر ؛ پێشمه‌رگه 28 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی كردووه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی گوێڕو خازر دەستیپێكرد، بە ئامانجی رزگاركردنی ژمارەیەك گوند كە لەژێر دەستی داعشدان.
ئاراس حه‌سۆ میرخان جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خمور له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه رایگەیاند: تائێستا گونده‌كانی كه‌نعه‌ش و ئه‌بزاخ و تل حه‌مید و حومێران و عامریە له میحوه‌ری گوێڕ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه به قوڵایی 20 كیلۆمه‌تر".
وتیشی "پێشمه‌رگه شه‌هیدو برینداری هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئاماره‌كان نازانین، داعش‌یش ته‌رمێكی زۆری لێ به‌جێماوه".
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی زێڕەڤانی و دژە تیرۆر و گوڵان و فەرماندەی كاوە و ئاسایش، فەرماندەی یەك بەشدارن.
ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەكە كۆنتڕۆڵكردنەوەی دە گوندە لە نێوان هەردوو میحورەی گوێر و خازر، فرۆكەكانی هاوپەیمانانیش هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لە ئۆپەراسیۆنەكەداو بۆردومانی پێگەكانی داعش دەكەن.
كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، پێشمەرگە بەچەكی قورس تۆپبارانی داعشی كرد، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش بە چڕی بۆردمانیان دەستپێكرد.
میقداد زێباری فه‌رمانده‌ی تیمی ئه‌ندازه له هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك به‌خه‌ندانی وت "تائێستا هه‌شت كیلۆمه‌تر پێشڕه‌ویمان كردووه له سنوری خازره".
وتیشی "تائێستا چوار شه‌هیدو ژماره‌یه‌ك بریندارمان هه‌یه".
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سێ گوند ماوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌هه‌ردوو میحوه‌ری گوێڕو خازر به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.
لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەیان لە میحوەری گوێڕ ئەنجامداو توانیان بەدرێژایی هەشت كیلۆمەتر پێشڕەوی بكەن.
خه‌ندان
