وێنەگرێکی کەناڵی کوردستان تیڤی شەهید بوو

 وێنەگرێکی کەناڵی کوردستان تیڤی شەهید بوو
وێنەگرێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی) لە کاتی ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنەوەی بەشێک لە گوندەکانی کوردستان، شەهید بوو.



بە گوێرەی ئەو زانیارییەكان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 14\8\2016، چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، تیمێکی کەناڵی (کوردستان تیڤی)یان کردووەتە ئامانج و مستەفا سەعید فەیسەڵ، وێنەگری کەناڵەکەیان شەهید کردووە.



ئەو تیمە ڕۆژنامەوانییەی کەناڵەکە، لە کاتی ڕووماڵکردنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە میحوەری خازر، کراونەتە ئامانج.



Top