دوایین زانیاری سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رده‌ك و ده‌وروبه‌ری
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا ئێستا شه‌ش گوندیان رزگاركردووه، كه گونده‌كانی قهرهقهشه، ئه‌بزه‌خ، ته‌ل حه‌مید، حه‌مرا، شه‌نه‌ف له‌نێویاندان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش ده‌ته‌قێننه‌وه كه یه‌كێكیان له گوندی ستێخ بووه. تیمه‌كانی ئه‌ندامی ده‌ستیان بو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی داعش كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها به‌رزاییه‌كانی ئهبزهح و شه‌نه‌ف كۆنترۆڵكردووه، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ پێشڕه‌وی زیاتر به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشوازی له ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و بۆ شوێنه‌كانی ئه‌من ده‌گوازنه‌وه.
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیان له ئاسمانه‌وه پشتیگری ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی كوردستان24 زیانی به‌ر كه‌وتووه.
K24
