پێشبینی ده‌كرێت چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆتایی ساڵی 2019 دوابكه‌وێت
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی له زاری چه‌ند كه‌سایه‌تی و وه‌زیرێكه‌وه له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆتایی ساڵی 2019 دوابكه‌وێت، ساڵێك زیاتر له‌وه‌ی پێشتر پێشبینی ده‌كرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕه‌نگه ناچاربێت چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه زیاتر دوابخات.
پێشبینی ده‌كرا ترێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له مانگی كانوونی ئه‌مساڵدا ڕێوشوێنه‌كانی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌پێی مادده‌ی 50ی رێككه‌وتننامه‌ی لیزبۆن ده‌ستپێبكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای فشاری سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی به‌و خشته كاتییه‌وه پابه‌ند بێت، ڕه‌نگه ناچاربێت پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه دوابخات چونكه وه‌زاره‌ته نوێیه‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه له به‌ریتانیا و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده نابن بۆ ده‌ستپێكردن به پرۆسه‌كه.
به‌پێی مادده‌ی 50ی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 2007ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتیه‌كه ئازاده بچێته ده‌ره‌وه به‌ڵام پێویسته داوایه‌ك سه‌باره‌ت بهماددهكه به‌رزبكاته‌وه، تا پرۆسه‌ی دانوستانی په‌یوه‌ندی داهاتووی له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه ده‌ستپێبكات و كه‌مترین ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 50 بریتیه له‌دووساڵ.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیا له 23ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 51.9 ده‌نگیاندا بۆ ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه كه پێویسته ئه‌و وڵاته به‌خێرایی ده‌ستبكات به ڕێوشوێنه‌كانی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌پێی مادده‌ی 50ی رێككه‌وتننامه‌ی لیزبۆنی.
ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، پێشتر ره‌تیكرده‌وه داواكاری جیابونه‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزبكاته‌وه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی سپارد بهجێگرهوهكهی.
هه‌ركاتێ مادده‌ی 50ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه چالاك كرا، پرۆسه‌یه‌كی درێژ له دانوستان له‌نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی داهاتویان، كاتێكیش هه‌موو پرۆسه‌كانی مادده‌كه ته‌واوكران، ئه‌وكاته یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌به‌ریتانیا چیتر جێبه‌جێ ناكرێت.
خەندان
