پەیەدە سەرۆکی ئەنەکەسەی لە کوردستانی ڕۆژئاوا دەرکرد
عیماد برهۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (14\8\2016)، چەکدارانی پەیەدە، ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕەوانەی سنووری کوردستانی باشوور کردووە و لە دەروازەی سنووریی سێمێلکا، سەعات 4ی بەرەبەیان ئازادیان کردووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پاش ئازادکردنی، ئیبراهیم برۆ خۆی گەیاندووەتە هێزەکانی پیشمەرگە و ئێستاش لە دهۆک لەژێر چاودێریی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە.
باسنیوز
