چەکدارانی داعش ورەیان رووخاوە و دەستیان بە هەڵاتن کردووە
سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 14ـی ئابی 2016، هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری هەولێر بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان هێرشێکی فراوانیان کردە سەر رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سنووری رۆژهەڵاتی مووسڵ.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش ورەیان رووخاوە و بەرگەی پێشمەرگە ناگرن، تاوەکو ئێستا پێشمەرگە زیاتر لە 10 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە.
تاوەکو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە هەرچوار گوندی ئەبزەخ، قەریەتاخ، حەمەرە و قەرقەشە کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە.
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
