پارەی دوو مانگی ئەم مامۆستایانە خەرج دەكرێت
لەو بارەیەوە مامۆستا سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، لە لێدوانێكدا گوتی: لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار كراونەتەوە لەوەی ڕەزامەندیی پیشان دراوە بۆ خەرجكردنی پارەی دوو مانگی وانەبێژیی بۆ مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی سەیدسادق".
ئاماژەی بەوەش كرد، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی ئاسایی فەرمانگەكاندا، پارەی هەردوو مانگی 11 و 12ی ساڵی 2015 بۆ 75 مامۆستای پەروەردەكەیان خەرج بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، بۆ هەر وانەیەك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، بڕی 2500 دینار خەرج دەكرێت.
باسنيوز
