پێشنوێژی مزگه‌وتێك له نیۆیۆرك كوژرا
وته‌بێژی پۆلیسی نیویۆرك رایگه‌یاندووه ئه‌و دوو كه‌سه كه له شهستهكانیان ته‌مه‌نیاندان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له نوێژی نیوه‌ڕوو و له پاركی ئۆزۆن و له ناوچه‌ی كوینز ته‌قه‌یان لێكراوه.به‌پێی سكای نیوز عه‌ره‌بیه.
به‌وته‌ی پۆلیس، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشنوێژی مزگه‌وت بووه (به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرابكرێت) گیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی تریش برینداربووه.
پۆلیس ئاماده‌نه‌بووه زانیاری زیاتر له باره‌ی ناسنامه‌ی دوو قوربانییه‌كه و بكوژه‌كه و هۆكاری هێرشه‌كه ئاشكرابكات.
