ژمارەیەک کارمەندی دژە تیرۆر دەچنە ناو قوڵایی خاکی داعش و ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە و گورز لە داعش دەوەشێنن
شەوی شەممەی رابردوو 13ـی ئابی 2016، ژمارەیەک کارمەندی هێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان خۆیان گەیاندووەتە ناو ئەو گەندانەی بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 14ـی ئاب ئازاد بکرێن.
ئەو هێزەی دژە تیرۆر ئاڵای کوردستانیان لەسەر خانووەکانی ئەو گوندانە بەرز کردووەتەوە و دواتر لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە، ئەوان دەستیان بە وەشاندنی گورزی کەمەرشکێن لە ناوەوە، لە چەکدارانی داعش کرد.
سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 14ـی ئابی 2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەرەکانی خازر و گوێڕ هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش.
ئۆپەراسیۆنەکە، کە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئازاد کردنەوەی 10 گوند لە هەردوو سنوورەکە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری وەردەک پێنج کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە و هەرچوار گوندی ئەبزەخ، قەریەتاخ، حەمەرە و قەرقەشە کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە.
باسنیوز
