یەكێتی ناتوانێ نێوی كوردانی سوریا یان رۆژئاوای كوردستان بهێنی
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "شه‌ڕڤانان و هێزی سوریای دیموكرات، پاش 73 رۆژ له نه‌به‌ردی و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی، سه‌ره‌نجام شارۆچكه‌ی (منبج)یان له ناوچه‌ی حه‌له‌بی باكوری سوریا ڕزگار كرد و سه‌دان مرۆڤی مه‌ده‌نیش كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرابوونه قه‌ڵغانی مرۆیی، ئازاد كران و سه‌دان تیرۆریستیش له‌ناوبران".
هەروەها هاتووە "ڕزگاركردنی (منبج) جگه له بایه‌خه ستراتیژییه‌كه‌ی، كه هێلێكی گرنگی گواستنه‌وه‌ی پێداویستی لۆجستی بۆ (ڕه‌قه) وه‌كو پایته‌ختی داعش و هاتوچۆی تیرۆریستان بۆ ئه‌وروپا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڕینی قۆناغێكی گرنگی شه‌ڕی له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعشه و هێمای ئه‌وه‌شه شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه و تیرۆریستانیش رۆژ له‌دوای رۆژ له‌چاره‌نووسی ڕه‌شیان نزیكتر ده‌بنه‌وه".
لە بەشێكی تری راگەیاندنەكەدا هاتووە "هێزی سوریای دیموكرات كه له (27) یه‌كه‌ی سه‌ربازی جۆراوجۆری عه‌ره‌ب و سریانی و كلدانی و ئه‌رمه‌نی و توركمانی پێك هاتووه و باوه‌ڕیان به‌چه‌سپاندنی دیموكراسی و عه‌لمانی هه‌یه بۆ سوریا، شه‌ڕڤانان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م هێزه‌ن، له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی (منبج)دا سه‌لماندیان كه هه‌موو پێكهاته دیموكراتخوازه‌كانی سوریا ده‌توانن رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستان ببنه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوی گرنگتریش ئه‌وه‌یه پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی ناو ئه‌م هێزه مافه دیموكراسیه‌كانی یه‌كتر بسه‌لمێنن و بۆ ئاینده‌ی سوریاش بگه‌نه رێكه‌وتنی ستراتیژی".
لە كۆتاییشدا لەبارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێ "چیتر هه‌لومه‌رجی ئێستە له‌رووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی، ده‌رفه‌ت نادات كێشه ناوخۆییه‌كانی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن".
باس‌نیوز
