دەنگی نارەزایی لەسەر رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەنێوانیاندا بەرزدەبێتەوە

دەنگی نارەزایی لەسەر رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەنێوانیاندا بەرزدەبێتەوە
لەئاستی جیاواز دەنگی نارەزایی لەسەر رێککەتنی گۆڕان و یەکێتی بەرزدەبێتەوە، دوو هەڵسوڕاوی گۆڕان ئاماژە بەو نارەزاییانە دەکەن.

لەئاستی جیاواز قسە لەسەر ناوەڕۆکی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی دەکرێت، سەفین مەلا قەرە، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: راستە لەئاستی حزبی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتییشەوە، رەخنە لەسەر رێککەوتنەکە هەیە بەڵام لەئاستی باڵا ئەم رێککەوتنەکە دوای گفتووگۆیەکی زۆر و کۆبوونەوەیەکی زۆر گەیشتوینەتە ئامانج تا ئەم رێککەوتنە واژۆبکرت، گوتی: "لەبەر ئەوەی لەناو یەکێتی گرفت هەیە لەوە دەچێت لەوێ دەنگی نارەزایی هەبێت کە ئەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە".

هاوکات عومەر حاجی عینایەت، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە وتارێکدا رەخنەی لەوە گرتبوو کە رێککەوتنەکە بە پراکتیکی جێبەجێ نەکراوە بەڵگەی بۆ ئەوەی هێناتەوە کە لەسەردانەکەی یەکێتی بۆ ئێران ئاگاداری بزووتنەوەی گۆڕان نەکراوەتەوە.
پێشووتریش، ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: کە ئەو یەکێکە لەو کادرانەی یەکێتی قسەی لەسەر رێککەوتنەکە هەیە.
رەشنووسی رێککەوتننامەی نێوان گۆڕان و یەکێتی لەلایەن لیژنەیەکی باڵای ھاوبەشی هەردوولا ئامادەکراوە و لە 25 ماددە و 11 بەش پێکھاتووە، نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 17-5-2016 لەنێوان نەوشیروان مستەفا و كۆسرەت رەسوڵ بە ئامادەبوونی مام جەلال واژۆكرا.



باسنیوز
Top