خانەقین.. 300 قوتابی لە بێبەشكردنیان لە خوێندن رزگاریان دەبێت
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئابی 2016، یووسف ئیبراهیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین، ڕایگەیاند "لە گوندی جەمیل بەگی سەر بە قەزای خانەقین، بەهۆی كۆنیی بینای قوتابخانەكەیانەوە ڕووخا و ئێستاش ئیدارەی قەزای خانەقین بە هاوكاریی رێكخراوی یونسیفی نێودەوڵەتی دەستیان کردووە بە دروستكردنی قوتابخانەیەك بۆ قوتابیانی ئەو گوندە".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین، گوتیشی" بە دروستكردنی ئەو قوتابخانەیەش 300 قوتابی لە بێبەشكردنیان لە خوێندن بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن رزگاریان بووە".
باسنیوز
