سلێمانی.. كۆمەڵگەیەكی پزیشكی بینای تەواو بووە و لە بینای كرێدان

 سلێمانی.. كۆمەڵگەیەكی پزیشكی بینای تەواو بووە و لە بینای كرێدان
لە شاری سلێمانی بینای كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان تەواو بووە، بەڵام هێشتا ئەو كۆمەڵگەیە لە بینای كرێدایە و مانگانە كرێ دەدات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت كە لە دوو ساڵدا 167 ملیۆن دیناری بە كرێ دراوە.

ئەمڕۆ شەممە 13/8/2016 غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "بینای پیرەمێردی ددان لە سلێمانی تەواو بووە، بەڵام هێشتا نەگوازراوەتەوە بۆ بینا نوێكە و تا ئێستاش لە خانووی كرێدان، ئەو بینایە هەموو مانگێك 7 ملیۆن دینار كرێ بەو شوێنەی كە تێیدایە دەدات ،لە ماوەی دوو ساڵیشدا كە قەیرانی دارایی هەبووە 167 ملیۆن دیناری بە كرێ داوە، لە كاتێكدا حكومەت بڕیاریدا هیچ دەزگایەكی لە ناو خانووی كرێ نەمێنێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گوتیشی: "لەگەڵ پزیشكەكانی ئەو كۆمەڵگەیە قسەم كردووە و گوتویانە ئەگەر بیناكە بگوازنەوە بە هەموو شێوەیەك هاوكار دەبن، بەڵام هێشتا نەگوازراوەتەوە".










باسنیوز
Top