بارزانی و نێردەی تایبەتیی ئۆباما کۆ دەبنەوە

 بارزانی و نێردەی تایبەتیی ئۆباما کۆ دەبنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادەبوونی دوو بەرپرسی باڵای عێراقی و ئەمریکی کۆ دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەیاندا، کە دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 13ـی ئابی 2016 ئەنجامیان دا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ تاوتوێ دەکەن.

ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

رۆژی شەممە 13ـی ئاب، برێت مەکگۆرک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.










باسنيوز
Top