ئەمڕۆ یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێم بەرەو وڵاتى سعودیە بەڕێدەکەون

ئەمڕۆ یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێم بەرەو وڵاتى سعودیە بەڕێدەکەون
ئەمڕۆ شەممە یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێمى کوردستان لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بەرەو وڵاتى سعودیە بەڕێدەکەون.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کاتی ڕۆشتنی حاجیانی هەرێمی بۆ سعودیە ئاشکراکرد و ڕایگەیاند یەکەم کاروانی حاجیان لە ئێوارەی شەممە ١٣ی ٨ لە هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ژمارەی یەکەم کاروانی حاجیان ٢٨٢ کەسە کە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پێویستە سەرجەم حاجیان لە ئەمڕۆوە هەتا سەفەركردنیان بۆ سعودیە ئامادەبن و مۆبایلەكانیان كراوەبێت و داینەخەن بۆ ئەوەی خاوەن كۆمپانیاكان و بەرپرسانی حەج لەكات و شوێنی سەفەركردن و هەر گۆرانكاریەك لەگەشتەكاندا ئاگاداریان بكەنەوە.

هەموو ساڵێک هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو وڵاتە موسڵمانەکانی دیکە ژمارەیەک هاوڵاتی بۆ فەریزەی حەج ڕەوانەی وڵاتی سعودییە دەکات و لەوێش ڕێنماییان دەکەن کە چۆن فەریزەکان بەجێ بهێنن.
Top